25/01/2020

كوڕه‌ شه‌هیدێك كۆتایى به‌ ژیانى خۆى هێنا

برادۆست میدیا ـ دهۆک

كوڕە شه‌هیدێک لە كه‌مپێكى ئاواره‌كانه له‌ قه‌زاى شێخانى سه‌ر به‌ پارێزگاى نه‌ینه‌وا، كۆتایى به‌ ژیانى خۆى هێنا.

به‌پێى زانیاریه‌كان، شه‌وی رابردوو له‌ كه‌مپی ئێسیان له‌ قه‌زای شێخان، گەنجێکى ته‌مه‌ن 21 ساڵ كه‌ ناوی “ئه‌نوه‌ر خدر”ه‌، له‌ناو یه‌كێك له‌ خێمه‌كانی كه‌مپه‌كه‌، كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێناوه‌.

ئه‌و گه‌نجه‌ خه‌ڵكی قه‌زاى شه‌نگارە و ماوه‌ى زیاتر له‌ پێنج ساڵه‌ به‌هۆى هێرشى رێكخراوى تیرۆریستى داعشه‌وه‌ بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌، ئاواره‌ى قه‌زاى شێخان بووه‌.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…