12/09/2019

فەرمانی لەسێدارەدان بۆ بكوژانی تاریقی بەقاڵ دەرچوو

برادۆست میدیا ـ سلێمانی

دادگای سلێمانی، دواجار فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ بكوژانی تاریقی بەقاڵ دەركرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ۱۲ی ئەیلولی ۲۰۱۹، تۆمەتبارانی دۆسێی كوشتنی تاریقی بەقاڵ، بۆ جاری دووەم  دادگایی كران.

دوای كۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگاییكردنیان، دادگا فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ هەرسێ تاوانبارەكە دەركرد.

ڕۆژی ۲۷ی مانگی ڕابردوو, یەكەم دانیشتنی دادگا بۆ دادگاییكردنی بكوژانی تاریقی بەقاڵ دەستیپێكرد و دایك و خاڵی تاریقی بەقاڵ وتەیان لێ وەرگیرا, بەڵام بەهۆی ئاڵۆزییەوە دانیشتنەكە دواخرا.

رۆژی ۱٨ی كانوونی یەكەمی ساڵی ڕابردوو هاوڵاتی تاریقی بەقاڵ لەدوای ئەوەی دەڕابی دوكانەكەی دادەداتەوەو بەرەو ماڵەوە بەڕێدەكەوێت، بە ئۆتۆمبێلەكەیەوە بێسەروشوێن بوو، لە دوای چەند مانگێك، ئاسایشی سلێمانی تەرمەكەی لەنێوان گەڕەكی ڕاپەڕین و قولەرەیسیدا لە شاری سلێمانی دۆزییەوە.

٧-٤-٢٠١٩ باندێكی سێ كەسی لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیركران كە چەندین “تاوانی جۆراوجۆریان ئەنجامدابوو” دانیشیان بەوەدانا هەریەك لە تارقی بەقاڵ و مەریوانی دارا رەزایان كوشتووە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…