20/11/2019

فڕۆکەجەنگییەکانی تورکیا لە بۆردمانکردنی کوردستان بەردەوامیان هەیە  

برادۆست میدیا- قەزایی سۆران

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی سنوری نێوان دەڤەری برادۆست و بالەکایەتیان کرد .

بەپێی زانیارییەکان چەند جارێک بۆردومانی کۆنە کۆتیان کردووە لە نێوان چیای گۆشینە و بناری چیای ھەڵگورد ، تا ئێستاش زیانەکانی بۆردومانەکە نەزانراون .

ھەروەھا شەوی رابردووش ھەلیکۆپتەرەکانی سوپای تورکیا ھەریەک لە ھەورەبەن و گەرووی کەوەرتێ و گوندی خەلیفان بۆردومان کردووەو ئاگر لە ناوچەکە کەوتۆتەوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…