15/10/2019

عەلی قەرەداغی پەیامێکی بڵاوکردەوە

برادۆست میدیا ـ سلێمانی

د.عەلی قەرەداغی ئەمێنداری یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی جیهانی پەیامێکی بڵاوکردەوەو  ڕایدەگەیەنێت،” ئەگەر کەسێک خراپەکاریش بێت نابێ ستەمی لێبکرێت.

تاکوئێستا ناوبراو هیچ پەیامێکی ڕاستەوخۆی لەسەر دۆخی ڕۆژاڤا بڵاونەکردۆتەوە، ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر لە ڕووداوەکانی جیهانی ئیسلامی قسەی هەبوە، بەتایبەت پشتیوانی تورکیا و قەتەری کردووە.

 

دەقی پەیامەکە بخوێنەوە:

زانای ئاینیی خواناس بە زانست و بە كردەوە، بۆی نیەو ناتوانێت ستەم پەسەند بكات ئیتر لە هەر لایەنێكەوە بێت، چونكە ستەمكردن بە حەتمی تاریكایی و شەوەزەنگە، لەناوچوون و فەوتانە، سوتێنگەو سوتێنەرە، خوای باڵادەست لەناوچوونی گەلانی وابەستەكردووە بە ستەمكردن و ملهوڕییەوە، پەروەردگار دەفەرموێ‌: ﴿ هَلْ یُهْڵكُ إِلَّا الْقَوْمُ الڤَّالِمُونَ﴾ واتە: بە حەتمی كە خەڵكانی ستەمكار لەناودەچن، پێغەمبەری (د.خ) دەفەرموێ‌: (( خۆتان بپارێزن لە نزاو دۆعای ستەملێكراو با كەسێكی بێباوەڕیش بێت چونكە هیچ بەربەستێك نیە لە نێوان ئەو و پەروەردگاریدا)). لە ریوایەتێكیشدا بە لەفزی تر هاتووە كە: ((با ئەو ستەملێكراوەش كەسێكی خراپەكار بێت چونكە خراپەكارییەكەی بۆ خۆی دەگەڕێتەوەو خۆی بەرپرسە لێی)).

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…