22/02/2020

شەقڵاوە:ھاوڵاتیەک خەزوور و برای خێزانی دەکوژێت

برادۆست میدیا – شەقڵاوە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە سنوری ناحیەی ھەریری سەر بە قەزای شەقڵاوە، باوک و کوڕێک بە دەسترێژی گوللە کوژران و دوو ھاوڵاتی دیکەش بە سەختی برینداربوون و رووداوەکەش بەھۆی کێشەی کۆمەڵاتیەوە بووە.

محه‌مه‌د ئامۆکەیی بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شەقڵاوە گووتی ، چوار ھاوڵاتی گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەریر کە بەھۆی رووداوێکی تەقەکردن دوو کەس گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و دووی تریش برینداربوون.”

ئاماژەی بەوەشدا:” ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە ئەندامی یەک خێزانن کە کوڕو باوکێک بوون به‌ ناوه‌كانی (س.ف) و (ف.ع)
دوو كه‌سی تریش له‌ رووداوه‌كه‌دا برینداربوون”.

ناوبراو دەشڵێت:” بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەریر و کوژاراوەکانیش ڕەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراون.”

ھاوکات بەپێی زانیاریەکانی برادۆست میدیا بکەری تاوانەکە خێزانی خۆشی بریندارکردووە، تا ئێستا ھیچ کەسێک لەسەر رووداوەکە دەستگیرنەکراوە و پۆلیس لێکۆڵینەوەی دەست پێکردووە بۆ دەستگیرکردنی تاوانبارەکە .

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…