23/09/2019

شایان عەسكەری بە بڕی 13 ملیۆن دینار سزادرا

برادۆست میدیا

پەرلەمانتارێکی بزوتنەوەی گۆڕان، بە بڕی ١٣ ملیۆن دینار سزا لەسەر کەیسی رووداوی خۆپیشاندانەکانی دوو ساڵ لەمەوبەری شاری هەولێر کە تێیدا دوو کەس پەلاماری مۆبایلەکەی دەدەن لەکاتی وێنەگرتندا.

شایان عەسكەری، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان، لە  هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك بڵاویکردوەتەوە و دەڵێت” بڕیاری دادگام بەدەست گەیشت كە من دەبێ بڕی ١١ ملیۆن دیناری عیراقی بدەم بەوانەی سكاڵایان لێ كردبووم و بڕی دوو ملیۆن دیناری عیراقیش بۆ پارێزەرەكانیان، واتە بە ھەمووی دەبێ ١٣ ملیۆن دیناری عیراقی ڕادەست بكەم”.

لە رۆژی ٢٥-٣-٢٠١٨ خۆشپیشاندان لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان ئەنجامدرا و گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتەوەو، لە گرتە ڤیدیۆییەكدا ( سەنگەر باڵەكی و ناسیح مەحمود) دەردەكەون كە هێرش دەكەنە سەر شایان عەشكەری پەرلەمانتاری ئێستای گۆڕان، مۆبایلەکەی لە دەست دەشکێنن، بەڵام بەتۆمەتی نازڕاندنیان سكاڵا لەسەر شایان عەسكەری تۆمار دەكەن و داوای ‌بڕی( 200 ملیۆن )دیناری عێراقی دەكەن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، منیش سكاڵام لەسەریان تۆمار كردووە، كە دادپەروەری دادگا بریاریدا من لەسەر ھەقم ، ھەر بڕە پارەیەكی بۆ من بێتەوە، دەیبەخشم بە نەخۆشانی شێرپەنجە” .

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…