27/07/2019

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە میری نوێی ئێزدییان دەکات

برادۆست میدیا ـ هەولێر

بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک میری ئێزدیانی جیهان ، ئەمڕۆ شەممە 27/7/2019 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە میر حازم میر تەحسین بەگ کرد. لە پەیوەندییەکەدا سەرۆکی حکومەت هیوای سەرکەوتنی بۆ میری نوێی ئێزدییان خواست و ئاماژەی بەوەدا کە خوشک وبرایانی ئێزدی پێکهاتەیەکی رەسەنی نەتەوەی کورد و گەلی کوردستانن و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش پاڵپشت ویارمەتیدەریان دەبێت و وەک هەمیشە هەوڵدەدات خزمەتێکی شایستەتری خوشک وبرا ئێزدییەکان بکات و لە ئێش و ئازارەکانیان کەم بکاتەوە .
میر حازم سوپاسی پشتیوانی و پشتگیریی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…