24/09/2019

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ بەرپرسى نووسینگەى هەماهەنگیى ئاسایشى ئەمەریکى لە عێراق کۆبووەوە.

برادۆست میدیا

ئەمڕۆ سێشەممە 24/9/2019 لە هەولێر، بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و گریگۆرى کوودەر بەرپرسى نووسینگەى هەماهەنگیى ئاسایشى ئەمەریکى لە عێراق، دۆخى ئاسایشى ناوچە کێشە لەسەرەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و حکوومەتى فیدرالى عێراقیان تاوتوێ کرد و بەتایبەتى تیشکیان خستە سەر دۆخى پارێزگاى کەرکووک و دەوروبەرى و ناوچەى شنگال و دەشتى نەینەوا، هەروەها جەختیان لە پاراستنى ئاسایش و سەقامگیرى لە تەواوى عێراق کردەوە.

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، ستایش و پێزانینى هەرێمى کوردستانى بۆ یارمەتى و پشتگیریى ئەمەریکاى لە هەرێمى کوردستان بۆ تێکشکاندنى داعش دووپات کردەوە و بەردەوامیى بەشداریى ئەمەریکاى لە پرۆسەى یەکخستنى پێشمەرگە و چاکسازى لە وەزارەتى پێشمەرگە بە پێویست زانى و سوپاسى ئەو هاوکارى و یارمەتییەى کرد کە تا ئێستا لەمبارەیەوە پێشکەشى کردووە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە بەڕێز کونسولى گشتیى ئەمەریکا لە هەرێمى کوردستان و شاندێکى سەربازیش تیایدا بەشدار بوون، بەڕێز بەرپرسى نووسینگەى هەماهەنگیى ئاسایشى ئەمەریکیش لە عێراق ستایشى ڕۆڵى پێشمەرگەى لە شەڕى دژى تیرۆر کرد و بەردەوامیى پشتگیریى ئەمەریکاى بۆ پێشمەرگە و هەرێمى کوردستان نیشان دا و جەختى لە ڕۆڵى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان و پشتگیرى لە هەوڵەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بۆ یەکخستنى پێشمەرگە و پرۆسەى چاکسازى لە وەزارەتى پێشمەرگە کردەوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…