28/09/2019

لەسەر داوای فرسەت سۆفی، بەرپرسێکی باڵای سۆران لەپۆستەکەی دورخرایەوە

برادۆست میدیا

لەسەر پێشنیازی فرسەت سۆفی، وەزیری‌ شارەوانی‌ و گەشتوگوزاری‌ حکومەتی‌ هەرێم، بڕیاری لەکار دوورخستنەوەی سەرۆکی‌ شارەوانی‌ قەزای‌ سۆرانی‌ دا.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، لەسەر پێشنیازی‌ پارێزگای‌ هەولێر/ نووسینگەی‌ پارێزگار و هەردوو نوسراوی‌ بەڕێوەبەرایەتی گشتی‌ شارەوانییەکانی‌ هەولێر و لەسەر راسپاردەی‌ لیژنەی‌ پێکهاتوو بە فەرمانی‌ کارگێڕییان، بڕیاریان داوە بە لابردنی‌ (ئەمیر فاخر جادر) سەرۆکی‌ شارەوانی‌ سۆران.

بەپێی نوسراوەکە  کە لە 18ی‌ ئەیلولی‌ 2019 دەرچووە هەر لەو ڕۆژەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و و هاوکات بڕیاردراوە (کاوە نەجیم عەبدوڵا) بە سەرۆکی‌ شارەوانی‌ سۆران بە وەکالەت دابنرێت، کە بەرپرسی بەشی یاسایە لەهەمان سەرۆکایەتی‌.

مانگێک تێپەڕ نەبووە بەسەر دەستبەکاربوونی فرسەت سۆفی وەک پارێزگاری نوێی هەولێر و یەکەم هەنگاویشی دوورخستنەوەی سەرۆکی شارەوانی سۆران بوو.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…