19/10/2019

ھاوڵاتیەک کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا

سیروان برادۆستی

برادۆست میدیا -سۆران

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران رایدەگەێنێت ،شەوی رابردوو لە سنوری گوندێکی ناحیەی پیران ھاوڵاتیەک بە دەمانچە خۆی کوشتووە.

شەماڵ دێوالی ، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران بە برادۆست میدیا راگەیاند:”دوێنی شەو کاژێر ٧:٠٠ ئێوارە ئاگادارکراینەوە بە بوونی تەرمێک لە نەخۆشخانەی مێرگەسۆر بە ناوی (ص.خ.ح ) لە دایکبووی ١٩٧٦ پیشە کاسب دانیشتووی گوندی کاولەباس لە سنوری ناحیەی پیرانی سەر بە قەزای مێرگەسۆر.

گوتەبێژی پۆلیسی سۆران ئەوەشی خستەڕوو:”بە وتەی کەس و کارەکەی خۆی خۆی کوشتووە،لێکۆلینەوە دەستی پێکردووە تەرمەکەشی رەوانەی پزیشکی دادی کراوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…