01/02/2020

سۆران: ئەو هاوڵاتیانەی بەھۆی بەفر بارین گیریان خواردبوو، رزگار بکرێن

سیروان برادۆستی

برادۆست میدیا – سۆران

شەوی رابردوو شەپۆلێکی بەفر بارین چەندین ناوچەی ھەرێمی کوردستانی گرتەوە ، بەوھۆیەوە ئاستەنگی ھاتووچۆ بۆ شوفێران و ھاوڵاتیان دروست بوو، بەرگری شارستانی سۆران ژمارەیەک ھاوڵاتی رزگارکرد گیریان خواردبوو ، بەھۆی زۆری بەفر بارین .

لە راگەێندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران راگەیاند:” شەوی رابردوو کاتژمێر(١١:١٠) ئاگادار کراینەوە، کەوا چەندین هاووڵاتى لە زینى وەرتێ بەهۆی بارینى بەفرى زۆر بە ئۆتۆمبێلەکانیان گیریان خواردووە، دەست بەجێ تیمى ئامادەباشى ئاسایشى وەرتێ و بنکەى پۆلیسى وەرتێ و رزگارکردنی بەرێوەبەرایەتیمان لەگەڵ تیمى ئامادەباشى بنکەکانى بەرگرى شارستانى (رواندز و خانەقا) گەیشتنە دەڤەرەکە .

بەرگری شارستانی سۆران گوتیشی، دوای چەندین ھەوڵ و ماندووبوون توانرا دوای ٣ کاتژمێر ھەموو ھاوڵاتیەکان رزگار بکرێن .

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…