28/11/2019

سۆران:گەنجێکی تەمەن ٣٣ ساڵ گیانی لەدەستدا

سیروان برادۆستی

برادۆست میدیا

ئەمڕۆ پێج شەممە ، لە گەرەکێکی سنوری قەزای سۆران ھاوڵاتیەک گیانی لەدەستدا ، بە وتەی شایەد حالەکان و کەس و کاری بێت ھاوڵاتیەکە بە پەتێک خۆی ھەڵواسیوە و خۆی خنکاندووە.”
شەماڵ دێواری ، گوتەبێژی پۆلیسی سۆران ، بە برادۆست میدیا راگەیاند:”
ئەمڕۆ بەیانی ئاگادار كراینەوە بەبوونی روداوێكی مردن لەگەرەكی گەڵالە گەنجێک خۆی بە پەت ھەڵواسیبوو
لە سۆران .”
شەماڵ دێواری گوتیشی، ھاوڵاتیەکە بەناوی ” ک ، ر ، خ” پیشەی کاسبە و تەمەنی ٣٣ ساڵە دانیشتووی گەرەکی گەڵالە .”
گوتەبێژی پۆلیسی سۆران ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی لێدوانی شایەد حالەکان و کەس و کاری بێت لەمالەوە خۆی ھەڵواسیوە و خۆی خنکاندووە.”
ناوبراو دەشڵێت:” تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراوە ڵێکۆلینەوەش لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.”

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…