28/03/2020

سۆران:بەھۆی کێشەی کۆمەڵایەتی کەسێک کوژرا و دوو کەسی تریش بریندار بوون

سیروان برادۆستی

برادۆست میدیا ـ سۆران

دانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە،لەگوندێکی سنوری ناحیەی خەلیفان بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی شەڕ دروست بوو لەئەنجامدا کەسێک کوژراو دووی تریش برینداربوون، وتەبێژی پۆلیسی سۆران دەڵێ، یەکێک لە بریندارەکان برای کوژراوەکەیە و لێکۆڵینەوەش لەرووداوەکە دەکەین.

شەماڵ دیواری ، وتەبێژی پۆلیسی سۆران ، بە برادۆست میدیا راگەیاند:” دوای كاتژمێر ١:٠٠ی پاش نیوەڕۆ ئاگادار كراینەوە بەبونی تەرمێك لەنەخۆشخانەی خەلیفان دەست بەجێ پۆلیس گەیشتە شوێنی رووداوەکە .

شەماڵ دیواری ئەوەشی راگەیاند:”رووداوەکە بەھۆی کێشەی کۆمەڵایەتەوە بووە کەسێک کوژراوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

ھەروەھا دەشڵێت:” رووداوەکە لە گوندی كەلەكین بووە لە سنوری ناحیەی خەلیفانی سەر بە قەزای سۆران .

ناوبراو گوتیشی، لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە بۆ دەستگیرکردنی بکەری تاوانەکە .

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…