19/08/2019

سوپای تورکیا بۆردوومانی خواکورک دەکات

برادۆست میدیا ـ سۆران

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا به‌ به‌سه‌ر ئاسمانی گوندەکانی ده‌ڤه‌ری برادۆست ده‌سوڕێنه‌وه‌ و به‌ پێی زانیارییه‌كانیش به‌ خه‌ستی بۆردوومانی ناوچه‌كانی چیای خواكوڕك ده‌كه‌ن و دوو منداڵیش دەرفێنن.

له‌ كاتژمێر 7:30 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌وه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر چڕ بۆردومانی چیاکانی خواکوڕک دەکات و بەشێوەیەیکی زۆر نزمیش به‌سه‌ر ئاسمانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه‌، تاکو ئێستاش بەردەوامە.

سوپای تورکیا ئێستا هاتوونەتە نێو گوندی سیران لەسنووری برادۆست و دوو مناڵی گوندەکەیان بردووە بەناوەکانی (عبدالقهار لەزگین مستەفا احمد و جیهاد سلیم ئیسڤ ڕسوول)، تاکوئێستاش ئازادنەکراوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…