27/01/2020

تەرمی هاوڵاتیەك لەلایەن شوانێکەوە دەدۆزرێتەوە

برادۆست میدیا ـ سلێمانی

راگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن بڵاویکردۆتەوە تەرمێکی نەناسراو دۆزراوەتەوە کە ئاژەڵ بەشێکی زۆری لەشی خواردووە.

لوقمان لەتیف لێپرسراوی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن لەپەیجی فەرمی نەخۆشخانەکە بڵاویکردۆتەوە،”کاتژمێر 8ی ئەمشەو تەرمی هاوڵاتییەکی نەناسراو هێنرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان کە لەلایەن شوانێکەوە پۆلیس ئاگادارکرابویەوە لە بونی تەرمێک.”

ئاماژەی بەوەشكردوە،”تەرمەکە لە سنوری گوندی سیاگوێزی سەربە ناحیەی گەرمکی قەزای پێنجوێن دۆزراوەتەوەو لەلایەن پۆلیسی گەرمکەوە بەدواداچونی بۆ كراوە”

راشیگەیاندوە،”تێبینی كراوە تەمەنی ئەو كەسە لە نێوان 35 بۆ 40 ساڵدا بێت و جوتێ کالەی سوری لەپێدایەو ڕەسمی تاتۆیەک لەسەر سنگییەتی و هەندێ پارەی ئێرانی لە گیرفانیدابوە.”

ئەوەشخراوەتەرو،”دوای پشکنینی بەشی دادی نەخۆشخانەکەمان دەرکەوت کە ئاژەڵی دڕندە بەشێکی زۆر لە لەشی خواردوەو مێژوی مردنەکەی لەنێوان 48 بۆ 72 کاتژمێردایە.”

 

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…