01/09/2019

سلێمانی؛ ئاڵۆزی له‌نێوان پۆلیس و دانیشتوانى گوندێك روویدا

زەید سورچی

برادۆست میدیا

له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كرده‌وه‌.

ئه‌مرۆ یه‌کشه‌ممه‌ ۱ی ئەیلولی ۲۰۱۹ ، له‌ ئه‌نجامی ده‌رچوونیان بۆ گوندی هەباسە چەقەل لە لایەن مه‌فره‌زه‌یه‌كی به‌شی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی شارباژێڕ ده‌ستبه‌سه‌ر ٦فه‌رده‌ خه‌ڵوزدا گیرا و هه‌روه‌ها ۲ كوره‌ی خه‌ڵوز تێكدرا.

پۆلیسى دارستانى سلێمانى راشیده‌گه‌ێنێت ، دوای گەیشتنی مەفرەزە خه‌ڵكی گونده‌كه‌ رووبه‌ڕووی كارمه‌ندانی پۆلیسی دارستان بوونه‌وه‌ به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیسی ناوخۆ و ئاسایش به‌ هاناى كارمه‌ندانی پۆلیسی دارستانه‌وه‌ هاتن و باردۆخه‌كه‌ كۆنتڕۆڵكرا.

له‌كۆتادا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى دارستانى سلێمانى ئەوەشی راگەیاند ، گه‌ڕانى مه‌فره‌زه‌كانمان به‌رده‌وامیان ده‌بێت بۆ رێگریكردنی سه‌رپێچیكاران و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ دۆسیه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و راده‌ستی دادوه‌ر كراوه‌ بۆ وه‌رگرتنی رێكاری یاسایی.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…