07/04/2020

سلێمانى: 4 كه‌س له‌ سێ رووداوى هاتوچۆدا گیانیان له‌ده‌ستدا

سلێمانی

سەرەڕای قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێم، له‌ ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا 4 كه‌س له‌ سنورى پارێزگاى سلێمانى به‌هۆى 3 رووداوى هاتوچۆوه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا و 2 كه‌سى دیكه‌ش برینداربوون.

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ په‌ڕه‌ى تایبه‌تى رادیۆى ترافیكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى له‌ فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا سێ‌ رووداوی هاتوچۆ له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان تۆماركراوه‌، كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌ بوون؛

– رووداوێكی شێلان له‌ گوندی سه‌رچاوه‌ له‌ سنوری بازیان، له‌ ئه‌نجامدا منداڵێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

– وه‌رگه‌ڕانى ئۆتۆمبێلێك له‌ رێگای هوانه‌ به‌ره‌و بازگه‌ی عه‌ربه‌ت، له‌ ئه‌نجامدا دوو هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و هاوڵاتیيه‌كی دیكه‌ش برینداربووه‌.

– له‌ رووداوێكی هاتوچۆدا له‌ جۆری پێكدادان له‌ نێوان ئۆتۆمبێلێك و ماتۆڕسكیلێك له‌ رێگایه‌كی لاوه‌كی له‌ ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و كه‌سێكیش برینداربووه‌، كه‌ هه‌ردووكیان بران و به‌ ره‌گه‌ز عه‌ره‌بن.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…