20/02/2020

سلێمانى؛ بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە 8 كه‌س برینداربوون

برادۆست میدیا

ته‌نها له‌ ماوه‌ى رۆژێكدا له‌ سنورى شارى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى، 8 كه‌س به‌هۆى رووداوى هاتوچۆوه‌ بوونه‌ته‌ قوربانى.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ په‌ڕه‌ى تایبه‌تى رادیۆى ترافیكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى له‌ فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا له‌ سنوری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری، دوو رووداوی هاتوچۆ تۆماركراون.

ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، له‌ ئه‌نجامى دوو رووداوه‌ هاتوچۆكه‌دا هه‌شت كه‌س برینداربوون.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…