12/09/2019

ساڵح ژاژڵەیی: هێرش دەکاتە سەر کوڕەکانی نەوشێروان مستەفا

برادۆست میدیا

ساڵح ژاژڵەیی، جێگری سەرۆکی پێشووی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ دەنگی ئەمریکا دواو و چەندین کێشەی نێوخۆیی بزوتنەوەکەی ئاشکرا دەکات.

ژاژڵەیی له‌وتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌ڵێت،” بیست كه‌س له‌ جڤاتی نیشتمانی خۆیان كاندیدكردووه‌ بۆ پۆسته‌ حوكمیه‌كان له‌ ئێستادا هه‌ڵبژاردنی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنیان پێش خست چونکە دەکەونه‌ ژێر باری ئەوانەوە ئەڵێت ئەگەر من دەنگی بۆ بدەم بۆ خانەی ڕاپەڕاندن ئەوا دەمکاتە بەرپرس، یا بەڕێوەبەری گشتی و هەر پۆستێک کە دوای کردووە.

ژاژڵەیی دەشڵێت، “ده‌سله‌كاركێشانه‌وه‌مان ئه‌نجامی پێشووه‌ نه‌ك به‌ته‌نها ئێستا، من بۆ لەجڤاتێکدا بم کە قسەم نەڕوات و هیچ بەقسەم نەکەن؟! کەواتە من دەچمە دەرەوە.”

“هه‌ڵبژاردنی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و جڤاتی نیشتمانی له‌م كاته‌دا كارێكی نایاسایی و نامه‌عقوله‌, کێشەکە ئەوەیە ماوەی یاسایی جڤاتی نیشتمانی تەواو بووە و شەرعیەتی نەماوە و لەبۆشایی یاسایدایە بۆی نیە وە ناتوانێت خانەی ڕاپەڕاندن هەڵبژێرێت. “

“”دەڵێن كوڕه‌كانی كاك نه‌وشیروان بەخشس دەدەنە خەڵک بۆ دەنگدان بەو کەسانەی ئەوان دەیانەوێت بۆ خانەی ڕاپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانی “

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…