30/09/2019

رێگای هەولێر ـ تۆپزاوا ـ خەبات دادەخرێت

برادۆست میدیا

رێگای هەولێر ـ تۆپزاوا ـ خەبات نۆژەندەکرێتەوە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای‌ هەولێریش، هاوڵاتیان لە نۆژەنكردنەوەی رێگاکە ئاگادار دەكاتەوە و داواش لە شۆفێران دەكات هاوكارییان بكەن.

موقەدەم فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاندووە:” ئاگاداری سەرجەم هاولاتیان و شوفیران دەكەینەوە كەوا ئەمڕۆ دووشەممە 30/9/2019 دەست دەكرێت بە نۆژنكردنەوەی رێگای سەرەكی هەولێر- خەبات لە بازگەی كانی قرژالەوە تاكو دەروازەی قەزای خەبات لە هەر دوو سایدی چوون و هاتن .”

دەشڵێت:” لە چەند شوێنێكی جیا جیا رێگاكە نۆژەندەكرێتەوە، بۆیە داوا لە شوفێرانی بەرێزمان دەكەین كەوا هاوكارمان بن وە لەو شوێنانەی كە رێگای لادانە كاتیەكان دیاری كراوە بە فسفۆر برۆن وە پابەندی رێنمایەكان بن.”

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…