30/01/2020

د. رێواس فایەق لەسەر کەیسی پێشمەرگە کوژراوەکەی زیندانی هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

برادۆست میدیا ـ هەولێر

دکتۆرە رێواس، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە کەیسی پێشمەرگە کوژراوەکەی زیندانی ئاسایشی هەولێر، ڕاگەیەندراوێکی بۆ ڕای گشتی بڵاو کردەوە.

دەقی راگەیاندراوەکەی سەرۆکی پەرلەمان

ڕاگەیەندراوێک بۆ ڕای گشتی

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ڕاگەیەندراوێک بەناوی لیژنەی پەرلەمانیی بەدواداچوونی دۆسیەی(مجید ئیبراهیم) بڵاوکرایەوە، لێرەوە ڕایدەگەینین کە ھیچ ڕاپۆرتێکی واژۆکراو و فەرمی لیژنەی ڕاسپێردراو ئاڕاستەی ئێمە نەکراوە؛ و وا بڕیارە هەفتەی داهاتوو لیژنە کۆبوونەوەی خۆی بۆ ئاراستەکردنی ڕاپۆرتی کۆتایی بکات..
ھاوکات، ماڵپەڕی پەرلەمان بەکارھێندراوە بۆ بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی بەو پێیەی کە ھێشتا لێکۆڵینەوەکان بۆ کەیسی ناوبراو بەردەوامن وئیشی لیژنەی پەرلەمان نیە قسەی یەکلاکەرەوە لەو بارەیەوە بکات…
بۆیە جارێکی تر ڕێگە نادەین ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمانی کوردستان، کە بەتەنھا گوزارشتە لە بۆچونی فەرمی پەرلەمان و هەواڵی کاروچالاکی لیژنەکانی پەرلەمانی تێدا بڵاو دەکرێتەوە،بۆ ھیچ مەبەستێکی تر بەکار بھێندرێت و بەووردی چاودێری و ئاراستەی دەکەین بۆ کاری پەرلەمانیی….

د.ڕێواز فایەق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…