26/09/2019

رانیە؛ حەوت کەس بەتۆمەتی کوشتنی کەسێک، خۆیان ڕادەستی پۆلیس کرد

برادۆست میدیا

دوێنێ شەو ۷ تۆمەتبار خۆیان رادەستی هێزەكانی ئاسایش كردووە لە سنووری ئیدارەی راپەڕین كە لەسەر شەڕی نێوان دوو گوند تۆمەتبار كرابوون بە كوشتنی كەسێك. 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند،” ڕۆژی سێشەممە ۲٤ی ئەیلول،‌ لەسەر پوش و پاوەن شەڕ لە نێوان گوندی قەڵاتوكان و دەشتێوان لە سنوری ناحیەی سەنگەسەر – قەزای پشدەر (قەڵادزێ) ڕوویداو بەو هۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستدا و دوانی دیكەش بریندار بوون.

پۆلیسی راپەڕین ئاشكرای كرد،”  شەوی چوارشەممە ۲٥ی ئەیلول، حەوت تۆمەتباری روداوەكە خۆیان ڕادەستی هێزەكانی ئاسایش كرد و دواتر ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كران و سەرجەمیان بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی ٤۰٦ ڕاگیراون.

پۆلیس ئاماژە بەوەش دەكات لە ئێستادا یەكێك لە بریندارەكان برینەكەی جێگیرە و لە ژێر چاودێری تەندروستی دایە و ئەوی دیكەشیان بۆ ماڵەوە رەوانە كراوەتەوە و دۆسیەی لێكۆڵینەوەش‌ بۆ روداوەكە كراوەتەوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…