11/11/2019

راپەڕین؛ ژنێك لەلایەن هاوسەرەكەیەوە بە گوللە برینداركرا

برادۆست میدیا

پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ ژنێك لەلایەن هاوسەرەكەیەوە بە گوللە برینداركرا و تۆمەتباریش دەستگیركراوە.

لەراگەیەندراوێكدا بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، دوانیوەڕۆی دوێنێ بەرواری ۲۰۱۹/۱۱/۱۰ ژنێك لە ماڵە كەی خۆی لە ناحیەی حاجیاوا بەهۆی بەرکەوتنی فیشەک لە لایەن هاوسەرەكەیەوە بریدارکرا”.

دەشڵێت” دوای ڕووداوی تەقە كردنەكە دەست بەجێ هێزەكانمان لە بنكەی پۆلیسی ماكۆك گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە، بریندارە كە بەڕێكرا بۆنەخۆشخانە گەشتی ڕانیە و دوای چارەسەری پێویست لە نەخۆشخانە گەڕایەوە ماڵەوە”.

پۆلیسی راپەڕین راشیگەیاند” ڕێکاری یاسایی گیرایەبەر و بە وتەی ژنەکە ڕوداوەکە لەکاتێکدابووە لەماڵەکەی خۆیان لەگەڵ هاوسەرەکەی لەسەر کێشەیەکی نێوان خۆیان لێیان بووە بە دەمەقاڵێ و هاوسەرەکەی دوو فیشەکی تەقاندوە بەر دەستی ژنکەی کەوتووە. مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە. کەمێک دوای ڕوداوی تەقەکردنەکە هاوسەری ژنکە خۆی ڕادەستی هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی ماکۆک کرد. ژن و مێردەکەش تەمەنیان لەسەروی هەژدەساڵە و دانیشتوی ناحیەی حاجیاوان”.

ئەوەشی خستۆتەڕوو” بە بڕیاری دادوەر هاوسەری ژنەکە بە پێی مادەی ۳۱/٤۰٥ لە یاسای سزادانی عێڕاقی ڕاگیرا و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە”.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…