19/05/2019

پۆلیسی سلێمانی: تۆمه‌تبارێك دەستگیركرا

برادۆست میدیا ـ سلێمانی

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی لە سەیدسادق راگەیاند كە پێشتر لەسەر ئەنجامدانی تاوانای جۆراوجۆر، چەند فەرمانێكی دەستگیركردنی هەبووە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌،”به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ ۱۹ی ئایار، بنكه‌ی پۆلیسی حه‌ساری سه‌ربه‌ به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادق تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد به‌پێی مادده‌ی ٤٤٦ له‌یاسای سزادانی عێراقی كه‌ دزی له‌ هاوڵاتیان كردووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌پێی مادده‌كانی ٤٥٣ و ٤٤٦و ٤٥٦ له‌یاسای سزادان له‌چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی فه‌رمانی گرتنی هه‌یه‌ كه‌ دزی و فێڵی له‌ هاوڵاتیان كردووه‌”.

دەشڵێت”تۆمه‌تباره‌كه‌ ناوی (س، ق) له‌دایك بووی ١٩٨٠ یه‌، له‌ئێستادا له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی حه‌ساره‌وه‌ په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ تۆمه‌تبار كراوه‌ته‌وه‌و به‌فه‌رمانی دادوه‌ر به‌نده‌”.

لەئێستاشدا پەراوی لێکۆڵینەوە بۆ تاوانبار کرایتەوە و چاوەڕێی سزادانی دەکرێت لەلایەن دادگای پارێزگاکە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…