11/01/2020

لە رووداوێکی هاتوچۆدا، چوار کەس بوونە قوربانی

ئا؛ زەید سورچی

برادۆست میدیا

له رووداوێکی ھاتووچۆدا  لەسەر رێگای دەربەندیخان – وارماوە، سێ كەس گیانیان لەدەستدا و یەكێكی دیكەش بە سەختی بریندار بوو.

بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی دەربەندیخان راگەیەندراوێكی بڵاوکردەوە تیایدا  ئاشكرای كرد، سەر لەبەیانی  ئەمڕۆ شەممە ۱۱ـی ۱ـی ۲۰۲۰ ئۆتۆمبێلێكی جۆری BMW کە چوار سەرنشینی تێدابو لەسەر رێگای سەرەكی دەربەندیخان – وارماوە وەرگەڕا، بەم هۆیەوە سێ كەس گیانیان لەدەستدا و كەسێكی دیكەش بە سەختی برینداربوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچوار سەرنشینەكە خەڵكی شاری خانەقینن و رووداوەكە لە ئەنجامی خێرایی لێخوڕین روویداوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…