28/03/2020

رونكردنەوەیەك لە نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان

سەردار عەزیز

کوردستان

دوای گەڕانەوەی بەڕێز د. ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەدەرەوەی وڵات لە رۆژی ۱٤ی ۳ی ۲٠۲٠، وێڕای جێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستیەکانی تایبەت بەڤایرۆسی (كۆڤید-١٩) و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی سەرەتایی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، لە(١٦ی٣) لە ڕاگەیەنراوێکدا بڕیاری خۆکەرەنتین کردنی بەڕێزیانمان لە ڕۆژی گەڕانەوەیانەوە ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ و دوای تەواو بوونی (۱٤)ڕۆژ کە ماوەی دیاریكراوی کەرەنتینەیە، لەگەڵ پابەندبوونیان بە سەرجەم ڕێنماییە تەندروستیەكان، و ئەنجامدانی دوا پشكنین كەخاوێن و نێگەتیڤ دەرچوو، بەگرنگی دەزانین ئاگاداری هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بكەینەوە کە کەرەنتینەی بەڕێزیان کۆتایی پێهاتووە.

هاوكات هیوای چاكبوونەوە بۆ تەواوی توشبووان دەخوازین و داوا لەهاوڵاتیانی خۆشەویست دەكەین پابەندی رێنماییە تەندروستیەکان بن.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…