07/11/2019

دوو كرێكار له‌ كاتی‌ كاركردن كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌

برادۆست میدیا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند كه‌ ته‌رمی‌ دوو كرێكار گه‌یه‌ندرانه‌ نه‌خۆشخانه‌ كه‌ له‌ كاتی‌ كاركردندا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند كه‌ شه‌وی‌ رابردوو ته‌رمی دوو كرێكار به‌ناوه‌كانی (س.م) و (م.س) ره‌گه‌زی نێر دانیشتوی رانیه‌، گه‌یه‌نرانه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی رانیه‌ كه‌ له‌كاتی كاركردن له‌ بینایه‌كی سێ نهۆمی گیانیان له‌ ده‌ست دا.

پۆلیسی راپه‌ڕین ده‌ڵێت: “رووداوه‌كه‌ له‌ كاتێكدا روویداوه‌ هه‌ردوو كرێكاره‌كه‌ له‌ بینایه‌كی سێ نهۆمی له‌ ناو بازاڕی رانیه‌ خه‌ریكی به‌ستنی ئه‌سكه‌له‌ بوون و له‌ هه‌مانكاتدا سیمی ئه‌سكه‌له‌كه‌ پچڕاوه‌ و كرێكارێكیان كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌”.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ “كرێكاره‌كه‌ی تریش ویستویه‌تی هاوڕێكه‌ی ڕزگار بكات له‌ئه‌نجامدا ئه‌ویش كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌ و به‌هۆی به‌ركه‌وتنیان به‌ ته‌لی كاره‌با كه‌ ته‌زووی له‌سه‌ر بووه‌ هه‌ردوو كرێكاره‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا”.

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ “دوای توێكاری پزیشكی بۆ ته‌رمه‌كانیان له‌ پزیشكی دادی رانیه‌ راده‌ستی كه‌سوكاریان كرانه‌وه‌”.

پۆلیس راشیگه‌یاند كه‌ “په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و سێ كه‌س به‌ فه‌رمانی دادوه‌ر به‌پێی ماده‌ی 411 له‌ یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌”.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…