24/10/2019

دهۆک؛ دوو بەرپرسی باڵای پەکەکە كوژران

برادۆست میدیا

دوو بەرپرسی دیكەی پەکەکە لەلایەن حكومەتی توركیاوە لە شاخی گارا كوژران.

 بەپێی میدیاكانی توركیا، دوو بەرپرسی دیكەی پەکەکە لەلایەن حكومەتی توركیاوە بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان لەشاخی گارا كوژران، كە لە لیستی داواكراوە سەرەكییەكاندا بوون.

سوپای توركیا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ئامانجێكی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستانیان له‌ چیای گاره‌ی قه‌زای ئامێدی پێكاوە و دوو بەرپرسی باڵای ئەو پارتە گیانی لەدەستداوە.

سوپای توركیا ناسنامه‌ی ئەو دوو بەرپرسە باڵایەی پەكەكە ئاشكرادەكات و دەڵێت، كوژراوەكان ناویان (سێرڤەت ئایدن و سۆلمەز یەشار)ه‌.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…