15/09/2019

سلێمانی؛ دادگا سزای زیندانیکردنی بەسەر بکوژانی راوێژی تەمەن ۱۳ ساڵ سەپاند

برادۆست میدیا ـ سلێمانی

لە دووەم رۆژی دانیشتنی دادگادا لەبارەی دۆسیەی کوشتنی راوێژی تەمەن ۱۳ ساڵ، ئەمڕۆ دادگای سلێمانی سزای زیندانیکردنی بەسەر بکوژانی راوێژدا دەرکرد و یەکێکیان بە ۲۰ ساڵ و ئەوی دیکەیان بە ۱٥ ساڵ زیندانیکردن سزادا، بەڵام کەسوکارەکەی راوێژ رەتیدەکەنەوە.

ئەمڕۆ دانیشتنێکی دیکەی دادگاییکردنی بکوژانی راوێژ ساڵح لە دادگای سلێمانی بەڕێوەچوو، یەكێك لە بكوژەكان بە ۲۰ ساڵ زیندانی سزادرا و ئەوی دیکەشیان بەو تۆمەتە لە دادگای نەوجەوانانی سلێمانی دادگایی كرا و ۱٥ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا.

دوای تەواوبونی پڕۆسەی دادگاییکردنەکە باوكی راوێژ بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، “كوڕەكەم بۆ مۆبایلێك و ۳۰ ھەزار دینار كوژراوە، ئەگەر بكوژێك بە ۱٥ ساڵ رزگاری ببێت ھەموو كەس ئەم تاوانە ئەنجامدەدات، دادگا بڕیاریدا بە ۱٥ ساڵ زیندانیكردنی بكوژەكەی، ئێمەش رەتیدەكەینەوە و داوای دەكەین بڕیارەكە تەمیزبكرێتەوە و بكوژەكان لە سێدارە بدرێن”.

هاوکات ھەوار عومەر، دایک راوێژ بە گریانەوە بڕیارەکەی دادگای سلێمانی رەتکردەوە و رایگەیاند، “داوا لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بە هانامانەوە بێن و بکوژانی کوڕەکەم لە سێدارەبدرێن”.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…