13/08/2019

کەلار؛ تراكتۆرێك ده‌كه‌وێت به‌سه‌ر گه‌نجێكدا و گیان له‌ده‌ستده‌دات

برادۆست میدیا

لە سنووری ئیدارەی گەرمیان و له‌ ناحیه‌ی رزگاری‌ سه‌ر به‌ قه‌زای‌ كه‌لار، له‌كاتی‌ جوتكردندا تراكتۆرێك ده‌كه‌وێت به‌سه‌ر گه‌نجێكدا و ده‌ستبه‌جێ گیان له‌ده‌ستده‌دات.

علی جەمال قدووری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگەیاند،” بەیانی ئەمڕۆ سێشەمە و سێیەم ڕۆژی جەژنی قوربان لەناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلارەوە گەنجێک بەناوی “شاهۆ هیجران حسن” لەدایکبووی ۲۰۰۲ بەمەبەستی جووتکردن ڕووی لەگوندەکەی خۆیان کردوە بەناوی گوندی قەرێتاغ سەربەناحییەی قەرەتەپە کەگوندێکی کورد نشینە.

ده‌شڵێت، لەکاتی جوتکردندا تراکتۆر بەسەریدا کەوتوەو لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە و لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلارکراوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…