23/10/2019

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

برادۆست میدیا ـ هەولێر

ئەمڕۆ چوارشەممە 2019/10/23 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جۆن ویلیکس باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.

باڵیۆزی بەریتانیا ئاماژەی بەوە کرد کە بەمەبەستی ماڵئاوایی هاتووە و لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەرکەکانی لە عێراق کۆتایی دێت و لە دەوحەی پایتەختی قەتەر وەک باڵیۆزی نوێی بەریتانیا دەستبەکار دەبێت. باڵیۆز ویلیکس بەسەرۆکی حکومەتی رایگەیاند کە ”باوەڕمان بە سەرکردایەتی ئێوە هەیە هەرێمی کوردستان بەرەو پێشەوە ببات و ستایشی هەنگاوە چاکسازییەکانیشتان دەکەین کە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی دەدەن“.

باڵیۆزی بەریتانیا هەروەها سوپاسی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ پێشوازیکردن لە پەنابەران بەتایبەتیش کە بەهۆی گرژبوونی بارودۆخی باکووری رۆژهەڵاتی سوریا بە هەزارانیان روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە و هاوڕا بوو لە سەر ئەوەی پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەمبارەیەوە هاوکاری هەرێمی کوردستان بکات.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای سوپاسکردنی باڵیۆزی بەریتانیا ، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی نویێدا . ئاماژەی بە پرۆسەی گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی دا و گوتی ئێمە چەندین پێشنیارمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان پێشکەش کردووە و چاوەڕێی بەغداین بە ئەرێنی وەڵامی داخوازییە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بداتەوە .

لە بارەی دۆخی سوریاش هەردوولا کۆک بوون لە سەر ئارامکردنەوەی بارودۆخەکە و رەتکردنەوەی گۆڕینی دیموگرافی ناوچەکە ، چونکە گرژی و ئاڵۆزبوونی زیاتری دۆخەکەی لێدەکەوێتەوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…