29/03/2020

لێدوانێك لە گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستانەوە

هەولێر

وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، “سەبارەت بە دەنگۆی وەرگرتنی 250 ملیۆن دۆلار وەک شیرینی نەوت لە کۆمپانیای رۆسنەفت و هەروەها دەنگۆی دەستبەسەرداگرتنی ملیارێک دۆلاری هەرێم لە وڵاتی لوبنان، سەرۆکی حکومەت داوا دەکات داواکاری گشتی لێکۆڵینەوە لەو بابەتە بکات.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، “سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دووپات دەکاتەوە کە سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی پێویستە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ ئەم دەنگۆیانە بکات و داواش لە هەموو لایەنەکان دەکات لەمبارەیەوە هاوکاریی داواکاریی گشتی بکەن بۆ ئەوەی راستییەکان بۆ خەڵک ئاشکرا بکرێت.

عادل وتیشی، “هەر لە سەرەتای دەستبەرکاربوونی كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستانەوە ، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەدیھێنانی شەفافییەت لە دامودەزگاکانی حکومەتدا، بەتایبەتی لە كەرتی دارایی و داھاتەكانی ھەرێمدا ئەرکێکی لە پێشینەی کابینەی نۆیەم بووە و لە سەریشی بەردەوام دەبین.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…