30/06/2019

تۆپخانەکانی ئێران دەڤەری باڵەکایەتی بۆردومان دەکەن

سیروان برادۆستی

برادۆست میدیا

تۆپخانەکانی ئێران گوندەکانی سنووری قەزای چۆمانیان بۆردومان کرد،بە بیانووی ھەبوونی بنکە و بارەگاکانی حیزبی دیموکرات لە ناوچەکە.

پەیامنێری برادۆست میدیا لە سنوورەکە رایگەیاند:”ئێوارەی ئەمڕۆ یەک شەممە تۆپخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ھەریەک لە بەردە سۆران و ئالانە و گوندەژۆر بۆردومان کرد لە سنووری ناحیەی حاجی ئۆمەران،ئاگر لە ناوچەکە کەوتەوە و پووش و پاوەن و دارستانی ھاوڵاتیان سووتا.

بەپێی زانیاریەکان شەڕو ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان ھێزەکانی پێشمەرگەی حیزبی دیموکرات و سوپای پاسدارانی ئێران لە سەر سنووری ھەرێمی کوردستان و وڵاتی ئێران روویداوە.

شایەنی باسە تا ئێستا ھیچ زانیاریەک لە بارەی شەڕی نێوانیان نەزانراوە .

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…