19/02/2020

محەمەد تۆفیق عەلاوی وادەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراقی راگەیاند

برادۆست میدیا ـ بەغداد

كەمێك پێش ئێستا، محەمەد تۆفیق عەلاوی، سەرۆكی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق رایگەیاند،”دوشەممەی داهاتو پێكهاتەی حكومەتی نوێ پێشكەشی پەرلەمان دەكەین”

ئێوارەی ئەمرۆ لە وتارێكدا، محەمەد تۆفیق عەلاوی وادەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراقی راگەیاندو وتی،”دووشەممەی داهاتو پێكهاتەی حكومەتی نوێ پێشكەشی پەرلەمان دەكەین”.

لە بەشێكی دیكەی وتارەكەیدا، سەرۆكی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەت وتی،”ئەگەر ئەم حكومەتە پێكنەهێنرا ئەوەی مانای ئەوەیە هەندێك لایەن دژی پرۆسەكەن و نایانەوێت حكومەت پێكبهێنرێت”

محەمەد تۆفیق عەلاوی سەبارەت بەو توندوتیژیانەی بەرامبەر بە خۆپیشاندەران كراوە لەماوەی رابردودا وتی،”لێكۆڵینەوە لە هەمو ئەو كەسانە دەكەین كە هێرشیانكردوەتە سەر خۆپیشاندەران”

دەربارەی چارەنوسی ئاوارەكانی عێراق كە لەئێستادا بەشێكیان لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستانن رایگەیاند،”كار بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان دەكەین بۆ شوێنەكانی پێشویان”

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…