30/09/2019

ھەرێمی كوردستان؛ دەست بەسەر زیاتر لە 10 كیلۆ ماددەی ھۆشبەردا گیرا

برادۆست میدیا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكان رایگەیاند، دەستیان بەسەر زیاتر لە 10 كیلۆ ماددەی ھۆشبەردا گرتوە، كە لەنێو چەند گۆشەیەك (بالیف)دا شاردرابوەوە و بەنیازبون بۆ وڵاتی كەنەدا رەوانەی بكەن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكان لە هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، “دوێنێ یەکشەممە لە دوو چالاکی جیاوازی ئەفسەر و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكان، توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی 9 كیلۆ و 900 گرام ماددەی ھۆشبەردا.

ئاماژە بەوەشکراوە، ماددە هۆشبەرەکە لە جۆری كریستاڵ و بڕی 610 گرام ماددەی ھۆشبەری تلیاك، كە لەناو چەند گۆشەیەك (بالیف) شاردبویانەوە و بە نیازبون لە رێگەی كۆمپانیایەكی گواستنەوە رەوانەی وڵاتی كەنەدای بكەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكان دەشڵێت، “تۆمەتباران دانیان بە تاوانەكانیانداناوە و بەپێی یاسای 14ی ھۆشبەر پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ رێكخرا و رەوانەی بەردەم دادگا كران”.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…