12/07/2019

بە گوللەی سوپای پاسدارانی ئێران شوانێك بریندار بوو

برادۆست میدیا ـ سۆران

شوانێكی تەمەن ٢٠ ساڵ،لە ناوچە سنووریەكانی دەڤەری برادۆست برینداربوو،بەھۆی گوللەی راستەخۆی سوپای پاسدارانی ئێران.

شوانەكە بە ناوی عەبابەكر غەریب دانیشتووی قەزای ئاكرێیە و بەمەبەستی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتەكەی لە كوێستانەكانی سنوورەكە بوو،بەڵام لەڵایەن ھێزەكانی كۆماری ئیسڵامی ئێران بریندار كرا.

ساڵانە خەڵكی ناوچەكانی ئاكرێ و ھەریر و كەڵەك و شوێنەكانی تری باشووری كوردستان،بۆ لەوەڕاندنی مەڕوماڵات سەردانی كوێستانەكانی برادۆست دەكەن.

تۆپخانەكانی ئێران ماوەی دوو رۆژە زۆر بە چری ناوچەكانی برادۆست و باڵەكایەتی تۆپباران دەكەن،بەوھۆیەشەوە كچێكی تەمەن ١٨ ساڵ شەھیدبوو و سێ ھاوڵاتی تریش برینداربوون،ئەمە جگە لەوەی بە سەدان دۆنم زەوی و پووش و پاوەن و رەزوباخی گوندنشیانی دەڤەرەكە سووتاوە لەناوچووە.

لە ئەنجامی بەردەوامی تۆپبارانەكە ھاوڵاتیان گوندەكانیان چۆڵدەكەن ،ناتوانن ژیانی رۆژانەی خۆیان ئەنجامبدەن.

ھاوكات ماوەی چەندین ساڵانە توركیا و ئێران بە بیانووی ھەبوونی بنكە و بارەگاكانی پەكەكە و ھێزەكانی حیزبی دیموكرات ناوچە سنووریەكانی ھەرێمی كوردستان بۆردومان و تۆپباران دەكەن،بەھۆیەوە ساڵانە ژمارەیەك ھاوڵاتی ناوچە جیاجیاكانی باشوری كوردستان دەبنە قوربانی و گوندنشینانیش ئاوارە دەبن.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…