01/04/2020

بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی قەسرێ روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

سۆران

بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی قەسرێ روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

كۆمەلێك سایت و پەیج و كەناڵ كە بێ ھیچ زانیاریەك ھەواڵ و قسەی بێ بنەما بڵاودەکەنەوە لەسەر كەسانی گوماناوی ھەڵگڕی ڤایرۆسی كۆڕۆنا یاخود ڕێنمایەكان و گۆرانكاری لە ڕێنماییەكان ھیچ كەسێك بۆی نیە لێدوان بەناوی ئێمە یان بنكەی تەندروستی قەسرێ ھەواڵ بڵاو بكاتەوە ، بۆیە ھەر كەس و پەیجێك بێت رێکاری بەرامبەر دەگرینەبەر و دەیان دەینە دادگا كە دەبێتە ھۆی دڵەڕاوكێی ھاوڵاتیان .

ئەم حاڵەتەی شەوی رابردوو تەنھا سامپلی خوێنی لێوەرگیراوە وەكو ھەموو گومان لێكراو یان بۆ دڵنیابوون بوو ئێمە ڕۆژانە سامپلی خوێن وەردەگیرێت لە دەیان كەس ، كە ھەندێك جار بەشێوەی ھەرەمەكیش وەردەگیرێت ، بۆیە تكایە قسەی بێ بنەما یاخود زیادە بخرێتە سەر قسەكانمان .

ئەم نەخۆشە تەنھا سامپلی لێوەرگیراوەو باری تەندروستی زۆر جێگیرە وە كارمەندانی نەخۆشخانە لە ئەركدان نەك كەرەنتین كرابن .

ناحیەی قەسرێ ١-٤-٢٠٢٠

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…