13/01/2020

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە

ئا: شێنێ دلێر

برادۆست میدیا ـ سلێمانی

هاتوچۆی سلێمانی داوا هاوڵاتیان دەکات سەردانی چەند شوێنێکی پارێزگاکە نەکەن کە بەفرێکی زۆری تیادا باریوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری شۆفێران و هاوڵاتیان دەکاتەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفربارینەی کە سنوری شاخی ئەزمەڕ و گۆیژە و دۆڵەڕووتی گرتووەتەوە، بۆکاری پێویست نەبێت سەردانی ئەو شوێنانە نەکەن

لەئاگاداریەکەی هاوچۆی سلێمانی هاتوە، “داوا لە هاوڵاتیان دەکەین بۆ کاری پێویست نەبێت سەردانی ئەو شوێنانە نەکەن، بۆ ئەوەی توشی ڕووداوی هاتوچۆ نەبن و گیانیان پارێزراو بێت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…