19/03/2020

بەهۆی پابەندنەبوون بە بڕیاری هاتووچۆ سێ ھاوڵاتی دەستگیرکران

برادۆست میدیا – سۆران

بەھۆی سەرپێچی کردن لە رێنمایەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەدەڤەری برادۆست لە نزیک سنورەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەزگا ئەمنیەکانی دەڤەرەکە سێ ھاوڵاتیان دەستبەسەر کرد بەمەبەستی رێگریکردن لە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

پەیامنێری برادۆست میدیا راگەیاند:” شەوی رابردوو سێ ھاوڵاتی دانیشتووی گوندی خۆران لە دەشتەھێرت دەستبەسەرکران کە گومان دەکرێت تێکەڵی شوانەکانی مەڕوماڵاتی ئێرانی ببوون لە کوێستانەکانی سنین و بێرکم .”

ئاماژەی بەوەشدا:” ئێستا ئەو ھاوڵاتیانە لە یەکێک لە ھوتێلەکانی شاری ھەولێر خراونەتە ژێر چاودێرییەوە ١٤ رۆژ لە کەرەنتینەدا دەمێننەوە . “

ھاوکات ھەفتەی رابردووش ٩ ھاوڵاتی لەسەر سنورەکانی وڵاتی ئێران دەستگیرکران.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…