13/06/2020

به‌ڵگه‌ی مێژوویی سه‌باره‌ت به‌ دروستكردنی پردی كه‌له‌ك 

عیسا بۆتانی

برادۆست میدیا- قەزایی خەبات

له‌ زاری حاكمی مه‌ده‌نی به‌ریتانی له‌ دووتوێی په‌رتووكێكدا به‌ناوی (دوو ساڵ له‌ كوردستان 1918 – 1920)

له‌ كیتابێكدا به‌ناوی دوو ساڵ له‌ كوردستان كه‌ له‌لایه‌ن حاكمی مه‌ده‌نی به‌ریتانی (سیر ئارنۆڵد تالبوت ويلسون) نووسراوه‌ و پێكهاتووه‌ له (440) لاپه‌ڕه‌، باسی مانه‌وه‌ی خۆی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌ كوردستان ده‌كات، سه‌ره‌ڕای گێڕانه‌وه‌ و باسكردنی زۆر رووداوی مێژوویی له‌ زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی باشووری كوردستان، له‌ چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كی ئه‌و په‌رتووكه‌دا باس له‌ دۆخی رێگاوبان و پردی كه‌له‌ك ده‌كات.

ئارنۆڵد وێڵسۆن كه‌ پێشتر له‌سه‌رده‌می داگیركاری به‌ریتانیا له‌ عێراق جێگری (بێرسی كۆكس)ی حاكمی ئینگڵته‌را بووه‌ و دواتر له‌ ساڵی 1918 بووه‌ حاكمی مه‌ده‌نی و شۆڕشی ساڵی بیستی عێراقییه‌كان بۆ وه‌ده‌رنانی داگیركاری به‌ریتانی له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا كراوه‌. ئه‌و له‌میانی گێڕانه‌وه‌ی یادداشته‌كانی باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ رێگای كه‌له‌ك له‌و سه‌رده‌مه‌ زۆر سه‌خت و ناخۆش بووه‌… هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌ دروستكردنی پردی كه‌له‌ك ده‌كات و ده‌ڵێت له‌ له‌لایه‌ن عوسمانییه‌كانه‌وه‌ دروستكراوه‌ به‌ڵام به‌شێكی ئه‌و پرده‌ به‌هۆی ناڕیكی و پته‌ونه‌بوونی دینگه‌كانی رووخاوه‌؛ ئه‌و ده‌ڵێت هه‌موو ئه‌و پرۆژانه‌ی له‌لایه‌ن توركه‌كان ئه‌نجامدران باش و سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و هه‌ر له‌باره‌ی هۆكاری خراپی پردی كه‌له‌كیش ئه‌وه‌ دێنێته‌ زمان كه‌ گه‌نده‌ڵی له‌ دروستكردنی كرا و به‌شێكی پاره‌ی ته‌رخانكراوی دروستكردنی ئه‌و پرده‌ چووه‌ گیرفانی به‌رپرسه‌كان.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

هەپەگە: 13 سەربازی سوپای تورکیا له‌ حه‌فتانین کوژراون

برادۆست میدیا ـ هەولێر: هەپەگە کوژرانی 13 سەربازی سوپای تورکیای له‌ حه‌فتانیی سنووری زاخۆ …