25/11/2019

به‌وێنه‌؛ دوو كه‌س له‌ رووداوێكى هاتوچۆدا له‌ رێگاى عه‌ربه‌ت – سلێمانى گیانیان له‌ ده‌ستدا

برادۆست میدیا

له‌ ئه‌نجامى رووداوێكى هاتوچۆدا له‌ رێگاى عه‌ربه‌ت – سلێمانى، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ په‌ڕه‌ى تایبه‌تى رادیۆى ترافیكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى له‌ فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ “دره‌نگانی شه‌وی رابردوو رووداوێكی هاتوچۆ له‌ نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆره‌كانی (نیسان سه‌نی تاكسی، بارهه‌ڵگری مان) له‌سه‌ر رێگای (عه‌ربه‌ت – سلێمانی) نزیك گوندی ژاڵه‌، روویدا”.

ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو “به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه‌، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و شۆفێر و چوار سه‌رنشینی دیكه‌ی تاكسیه‌كه‌ برینداربوون”.

باسى له‌وه‌شكردووه‌ “هێڵكاری بۆ رووداوه‌كه‌ كراوه‌ و هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ پێچكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی بارهه‌ڵگره‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌”.

راشیگه‌یاندووه‌ “شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌ و سه‌رجه‌م برینداره‌كانیش بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شاری سلێمانی گواستراونه‌ته‌وه‌”.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…