26/09/2019

ئه‌ردۆغان و به‌رهه‌م ساڵح كۆبوونه‌وه‌

برادۆست میدیا

سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌ركۆماری عێراق، به‌رهه‌م ساڵح كۆبوونه‌وه‌.

له‌ په‌راوێزی دانیشتنه‌كانی ٧٤ه‌مینی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ نیویۆرك ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح كۆبووه‌وه‌.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ دوور له‌ چاوی كامێراكان له‌ هۆتێلی پێنینسوڵا كه‌ ئه‌ردۆغان تێیدا ده‌مێنێته‌وه‌، ئه‌نجامدرا.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغڵو، وه‌زیری به‌رگریی خولوسی ئاكار، وه‌زیری بازرگانی، روخسار په‌كجان، سه‌رۆكی میت، هاكان فیدان، گوته‌بێژی ئاك پارتی، عومه‌ر چه‌لیك و په‌رله‌مانتاری ئه‌نقه‌ره‌ی ئاك پارتی، عه‌لی ئیحسان ئارسڵان ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.

پرسی نەوتی هەرێم و کێشەکانی هەولێر و بەغدا و هەڵبژاردنەکانی کەرکووکیان تاوتوێکردوە.

سەچاوە: ئەنادۆڵۆ

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…