10/07/2019

برادۆست کەوتە ژێر تۆپ بارانی کۆماری ئیسلامی ئێران

هۆشمەند برادۆستی

برادۆست میدیا ـ سۆران

ئەمرۆ چوارشەممە کۆماری ئیسلامی ئێران بەچری گوندو ئاوایەکانی دەڤەری برادۆستی بەچری بۆردوومان کرد

بۆردوومانەکەی ئەمرۆ کوێستانەکانی بەربزین و گوندەکانی شکەن و بۆلێ و دێرێ ، چەندان گوندی سنورەکەی گرتەوەتا ئێستاش بەردەوامە

بەپێ زانیاریەکان چەند کەسێک بریندار بوونە وهەوڵدەدرێت بە زووترین کات بگوازرێنەوە بنکەی تەندرووستی سیدەکان.

بەپێ ئەو تۆپ بارانەی ئەمرۆ ئەگەری قوربانی زیاتر ی لێدەکرێت

شایەنی باسە تەواوی گوندەکانی سنورەکە چۆڵکراون و بەشێک لە هاونیشتمانیانیش گیریان خوردووە ، لە شوێنەکە.

ترس و دڵەراوکێ لە تەواوی دەڤەرەکە بڵاو بۆتەوە چونکە چه ند کیلۆ مەترێک لە سەنتەری ناحیەکەوە دوورە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…