10/08/2019

ئەو دوو منداڵەی هەڕەشەی کوشتن و سووتاندنیان لە سەر بوو ڕزگار کران

برادۆست میدیا

دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر دوو منداڵ لە لایەن باوک و باوەژنیان ئازار درابوون و چەندین جار دەرکرابوون و دواجار هەڕەشەی کوشتن و سووتاندنیان لێکرابوو، هێنران بۆ هەولێر.

ئەمڕۆ شەمە 10ی ئاب /2019/، بەڕێز یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر بە ــــــ ڕاگەیاند، لە سەر ڕاسپاردەی خاتوو کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، وەک بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر هەموو هەوڵێکمان خستەگەڕ بۆ ڕزگارکردنی ئەو دوو مندالەی ژیانیان لە مەترسیدا بوو. خۆشبەختانە دوای دوو ڕۆژ هەوڵدان، توانیمان دوو منداڵەکە لەو دۆخە خراپەی تێکەوتبوون ڕزگاریان کەین و بیانهێنینە خانەی نەوجەوانان لە هەولێر.

ڕوونی کردەوە، دوای پشکنیکی پزیشکی و چارەسەری پێویست، ئێستا باری تەندروستیان جێگیرە.

بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی هەریەک لە فوئاد سدیق، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی کار و زانا مەلا خالید، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و محەمەد گۆمەشینی، گوتەبێژی دەستەی مافی مرۆڤی کرد بۆ هاوکارییان و هەروەها سوپاسی شێخ زەیتۆ، بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی هەولێر و ستافی بەڕیوەبەرایەتیەکەی کرد بۆ ڕۆڵی بینینیان لەم بابەتە.

شایەنی باسە خانەی نەوجەوانانی هەولێر بە شێوەیەکی تایبەت دیزاین کراوە و بە شێوەیەکی مودێرن بەڕێوە دەبردرێت هەر ئەمەشە وای کردووە جگە لە منداڵانی پارێزگای هەولێر، زۆر جار منداڵانی پەرێزگاکانی تریش لە خۆ بگریت.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…