26/10/2019

ئەردۆگان هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی بۆسەر رۆژئاڤا دەکات

برادۆست میدیا

کەمێک بەرلەئێستا، رەجەب تەیب ئەردۆگانی سەرۆکی تورکیا هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی لەشکرکێشییەکانی بۆسەر باکوری رۆژهەڵاتی سوریا کرد و رایگەیاند، گەر تا 150 کاتژمێری دیکە هێزە کوردییەکان لەناوچە سنورییەکان نەکشێنەوە، ئەوا لەشکرکێشییەکەی دەستپێدەکاتەوە و تەواوی ئەو ناوچەیە لەکورد پاکدەکاتەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی روسیا تودەی، ئەردۆگان ترسی زۆری خۆی لەمانەوەی هێزە کوردییەکان لەو ناوچەیە نەشاردۆتەوە و رایگەیاندوە، هێزە کوردەکان لەناوەو دەرەوەی وڵاتەکەی هێرشدەکەنە سەریان،  ئەگەر تا 150 کاتژمێری داهاتو هێزەکانی هەسەدە لەو ناوچەیە بمێننەوە ئەوا هێرشەکانیان دەستپێدەکەنەوە و کوردەکان لەو ناوچەیە پاکدەکەنەوە.

 ئەردۆگان نیگەرانی خۆی دەربڕیوە بەرامبەر بەشێک لەسەرکردەی وڵاتانی زلهێزی جیهان کە گرنگی بەسەرکردەکانی کورد دەدەن و لەگەڵیان دادەنیشن.

سەرۆکی تورکیا رەتیشیکردەوە جارێکی دیکە لەگەڵ هێزە کوردییەکان دابنیشێت بۆ گفتوگۆ و هەمو جۆرە نێوەنگیرییەکیش رەتدەکاتەوە.

داواشی لەکۆمەڵگەی نێوەدەوڵەتی کرد پابەندبن بەیاسای پاراستنی سنورەکان و رێگەنەدرێت سنورەکانی وڵاتەکەی مەترسییان لەسەر دروستبکرێت.

بەپێی رێکەوتنی تورکیا-روسیا کە 22-ی ئەم مانگە لەنێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان و ڤیلادمیر پوتیندا واژۆکرا، پێویستە هێزە کوردییەکان لەسنورەکانی تورکیا بکشێنەوە و هێزەکانی روسیا جێگەیان بگرێتەوە.

سەرچاوە: خەندان

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…