23/12/2018

ڕەگەزنامەی هەرێم چەند ڕێنماییەك بڵاو دەكاتەوە 

هەرێم بۆ هەفتەیەك كارەكانی ڕەگەزنامە و پاسپۆرت و كارتی زانیاری و نیشتمانی ڕادەگیرێن

لە ڕۆژی سێشەممە بەرواری 25ی كانونی یەكەمی ئەمساڵ هەتا ڕۆژی 2ی كانونی دوەمی ساڵی 2019, كاروباری دەرهێنان و نوێكردنەوەی پاسپۆرت و كارتی نیشتیمانی و ڕەگەزنامە و كارتی زانیاری بە هاوڵاتیانی هەرێم ڕادەگیرێت, بەڵام هاوڵاتیان دەتوانن لەو ماوەیەدا پاسپۆرت و كارتی نیشتیمانیەكانیان كە تەواو بوە وەربگرنەوە.

وتەبێژی بەڕێوەیەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمیش دەڵێت: بەهۆی هاتنی گەشتیار و هاوڵاتیانی بیانیەوە كاروبارەكانی پێدانی ئیقامە ڕاناگیرێت و دەشڵێت لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك, نزیكەی 13 هەزار پاسپۆرتی هاوڵاتیان تەواوكراوە بەڵام هاوڵاتیان نەڕۆشتون بۆ وەرگرتنەوەیان.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…