17/06/2020

هێزی کۆماندۆی تورکیا هاتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان

رۆژهەڵاتی ناوین: وەزارەتی بەرگریی تورکیا گەیشتنی هێزێکی کۆماندۆی سوپای وڵاتەکەیان بۆ ناوچەی حەفتەنین لە هەرێمی کوردستان راگەیاند بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن دژی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان  – پەکەکە.

شەوی دووشەممە 16ی 6ی 2020، فڕۆکەکانی تورکیا و تۆپخانەی ئەو وڵاتە شەش گوندیان بۆردومانکرد کە بریتین لە: دشیش، حەفتەنین، رێسێ، پیربلا، گەلی پساغا، نزدوور، لەسنووری قەزای زاخۆ.

بەپێی راگەیاندراوی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، هێزی ئاسمانی، هێلیکۆپتەر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان پاڵپشتیی سەربازەکانیان دەکەن بۆ ئەوەی “پەکەکە و تیرۆریستانی دیکە” بە ئامانجبگرن کە هەڕەشەن لەسەر ئاسایشی خەڵکی تورکیا و سنوورەکانی.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…