26/06/2020

وادەی گەشتی ئاسمانی نێوان هەولێر و توركیا دەستپێدەکاتەوە

برادۆست میدیا ـ هەولێر: لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو گەشتی ئاسمانی نێوان هەولێر و توركیا لە لایەن كۆمپانیای توركش ئێرلاینەوە دەستپێدەكاتەوە.

بەگوێرەی خشتەی گەشتە ئاسمانیەكانی كۆمپانی توركش ئێرلاین بۆ مانگی داهاتوو لە ناوەڕاستی ئەو مانگەدا گەشتەكانی توركیا بۆ هەولیر و بەغداد دەست پێبكاتەوە.

كۆمپانیاكە ئاشكرای كردووە 15ی مانگی تەممووز گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ هەولێر، بەغدا، ریاز، جددە، بانكۆك، جاكارتا، دەككا، نیودەلهی، كوالالامپوور، مانێلا، مومبای، سەنگاپوور، تۆكیۆ، مۆنتریال و هۆستن ئەنجام دەدات.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…