12/09/2020

چوارەم وڵاتی عەرەبی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی کردەوە

وڵاتی به‌حرێن له‌دوای هه‌ریه‌ك له‌ میسڕ، ئوردن و ئیمارات بووه‌ چواره‌م وڵاتی عه‌ره‌بی كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی بكاته‌وه‌.

لەمبارەیەوە، رێكخراوى رزگاریی فەڵەستين، رێككەوتنى ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانى نێوان بەحرێن و ئيسرائيلى بە “خه‌نجه‌رێكی خيانه‌تكارانەى ديكە لە پشتى دۆزى فەڵەستين” ناوبرد.

دۆناڵد ترەمپ لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر بڵاويكردەوە، “ئەمڕۆ هەنگاوێكى مێژوويى نوێى ديكە. بەحرێن و ئيسرائيل، دوو دۆستى گەورەمان، لەسەر رێككەوتنى ئاشتى رێككەوتن”.

ترەمپ ئاماژەى بەوەكردووه‌، بەحرێن لە مانگی رابردوودا، دووەم وڵاتى عەرەبييە كە رێككەوتنى ئاشتى لەگەڵ ئيسرائيل ئەنجامدەدات و راگەيەنراوى هاوبەشى بەحرێن و ئيسرائيل لەبارەى رێككەوتنەكەی لەگەڵ تويتەكەى بڵاوكردەوە.

راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ ئاماژەى بەوەكردووه‌، ئەمڕۆ شاى بەحرێن حەمەد بن عيسا ئال سانى و سەرۆكوەزيرانى ئيسرائيل، بینيامين نه‌تانياهو و ترەمپ پەيوەندييەكيان ئەنجامداوە و لەميانى پەيوەندييەكەدا ئيسرائيل و بەحرێن لەسه‌ر “درووستكردنى پەيوەندیى ديپلۆماتیى تەواو” رێككه‌وتوون.

لە راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووە: “لەگەڵ دروستكردنى پەيوەندیى و گفتوگۆى راستەخۆ لە نێوان ئەم دوو كۆمەڵگا ديناميكييەدا، ئابوورى پێشكەوتووە، بەردەوامى بە گۆڕانكارى ئەرێنى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەدات و سەقامگيرى لە ناوچەكە، ئاسايش و خۆشگوزەرانى زياددەكات”.

– شاى بەحرێن بەشدارى لە مەراسيمى واژۆكردنى رێككەوتنى نێوان ئيسرائيل و ئيمارات دەكات

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…