07/09/2020

ئەردۆگان: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاقیکردنەوەیەکە بۆ ڕاستگۆیی یەکێتی ئەوروپا

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان بە سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا شاڕڵ میشێلی وت هەڵوێستی یەکێتیەکە بەرامبەر ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست تاقیکردنەوەیەک دەبێت بۆ ڕاستگۆیی یەکێتی ئەوروپا و داواشی لە یەکێتیەکە کرد هەڵوێستێکی بێلایەنیان هەبێت لە ناکۆکیەکانی نێوان تورکیا و یۆناندا.

یۆنان و تورکیا لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی گرژدان لە ڕۆهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، لەکاتێکدا تورکیا هەوڵ دەدات لەو ناوچەیە نەوت و گاز دەربهێنێت و یۆنانیش خۆی بە خاوەنی ناوچەکە دەزانێت. ئانکەرە دەڵێت مافی تەواوی هەیە لە سەرچاوەکانی وزەی ناوچەکە و یۆنان تاوانبار دەکات بەوەی هەوڵ دەدات دەستبگرێت بەسەر ئەو سەرچاوانەدا.

ئۆفیسی سەرۆکی تورکیا لە زاری ئەردۆگانەوە بڵاویکردەوە هەڵسوکەوت و لێدوانەکانی سیاسەتمەدارانی ئەوروپا لە بابەتەکانی ئاسایشی ناوچەکەدا هیچ سوودێکیان نیە بۆ گەیشتن بە چارەسەر.

وتی ” سەرۆک ئەردۆگان دەڵێت هەڵوێستی یەکێتی ئەوروپا بەرامبەر ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست تاقیکردنەوەیەک دەبێت بۆ ڕاستگۆیی یەکێتیەکە و جێبەجێکردنی یاسای نێودەوڵەتی و پابەندبوون بە ئاسایشی ناوچەکەوە.”

وتیشی ” سەرۆک داوای لە دامودەزگاکانی یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی ئەندام کردووە لە بابەتەکانی ناوچەکەدا بەتایبەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرپرسانە مامەڵە بکەن و بێلایەنانە بڕیار بدەن.”

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…